بە بڕیارێکی جدی چووینەتە ڤیەنا/ لە نیازپاکی سێ وڵاتی ئەورووپایی دڵنیا نین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ورەیەکی جدی و بڕیارێکی ڕوون ئامادەی دانوستانەکانی ڤیەنا بووین، بەڵام سەبارەت بە ئیرادە و نیازی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپایی گەش بین نین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هایاشی یوشیماسا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان و زیاتر دانوستانی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان سەبارەت بە دانوستانی ئەتۆمی ئێران لە ڤیەنا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئێران بە جیدی چووەتە ڤیەنا و پێشوازی لە ڕێککەوتنێکی باش دەکات و دەبێ لایەنەکانیش نیاز پاکی خۆیان نیشان بدەن.

News Code 40190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =