خەتیب زادە هەر جۆرە هێرشێک بۆ بنکەی سەربازی ئێران لە یەمەنی ڕەت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەواڵی هێرشی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان بۆ سەر بنکەیەکی کارناسانی سوپای پاسداران لە سەنعای بەدرۆ خستەوە و هەر جۆرە پێوەندییەکی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ یەمەنی رەت کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لەم بارەوە وتی: ئەم هەواڵانە بە مەبەستی دوور کردنەوەی بیری گشتیی خەڵکی وڵاتانی ناوچە و جیهان لە تاوانەکانی وڵاتانی دەستدرێژیکەر بڵاو دەبێتەوە.

ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز لە یەمەندا ڕۆڵی سەربازی نەبووە. ئەم وتە بێ بنەمایانە، ڕاستییەکانی یەمەن سەبارەت بە هەڵەی سەربازی داگیرکەران ناگۆڕێت.

News Code 40178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =