AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٠ ١٨:٥٠

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزەبەکان:

دوژمن بەدوای تیرۆری فیکری لاوەکانە/ ئیزنی خۆنواندن بە دژە شۆڕشەکان نادەین

دوژمن بەدوای تیرۆری فیکری لاوەکانە/ ئیزنی خۆنواندن بە دژە شۆڕشەکان نادەین

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزەبەکان وتی: دوژمن ئەمڕۆ بەدوای تیرۆری بیروڕای لاوانە و لە ڕێگای کەشی مەجازییەوە هەوڵ ئەدات دڵی لاوان بە دەست بێنێت و کاری بە دین و ئایین نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری ئەمڕۆ لە سێمینارێکدا کە بە بەشداری ڕۆحانییەکان لە سنە بەڕێوە چوو، وتی: ڕۆحانییەکانی کوردستان شتێکی گرینگیان هەیە کە دەبێ ڕێزی لێ بگرن و ئەوەش ئەوەیە کە لە ناوچەیەکی سنووری دان و بە خۆڕاگری لە بەرانبەر دوژمنان تا ئێستا پاراستوویانە.

ئەو وتیشی: ئەمڕۆ دەبینین لە ژێر سێبەری بەرخۆدانەکانی خەڵکی کوردستان و شەهیدانی ڕۆحانی، یەکگرتوویی ئیسلامی لەم ناوچە پێک هاتووە و دەوڵەتیش ڕێز لەم هەوڵانە دەگرێت و خەریکی خزمەت کردن بە خەڵکە.

ناوبراو ڕایگەیاند: کاتێ کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ دێتە سەر کار و هەموو چینەکان ئەوەیان قەبووڵە، ئاسایشی هەمیشەیی پێک دێت و هەمووان بە هێمنییەوە لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەژین.

حوجەتولئیسلام شەهریاری داکۆکی کرد: بەرنامەی داهاتووی دوژمن، شەڕ و تیرۆر نییە بەڵکوو دەیانەوێ ئەو لاوانەی لە ژێر سێبەری شۆڕشی ئیسلامیدا پەروەردە کراون، لە ڕێگای خۆیان دوور بخەنەوە. دەیانەوێ لە مزگەوتیان دوور بخەنەوە و بۆ سەرکەوتن لەم کارەشدا کەوتوونەتە نێو شەڕی نەرمەوە.

ناوبراو داکۆکی کرد: بە بەرەکەتی شۆڕشی ئیسلامی ئیزنی خۆنواندن بە گرووپە دژەشۆڕشەکان لە ناوچە نادەین و بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەوان گیانی خۆمان بەخت دەکەین.

لە درێژەشدا پارێزگاری کوردستان وتی: کوردستان دەفرایەتی و توانای زۆری بۆ گەشە و پێشکەوتن هەیە. هیوادارین کوردستان ببێتە هێمای یەکگرتوویی و هاودڵی لە وڵاتدا و بەپێگەی شیاوی خۆی بگات.

News ID 40175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha