AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٧ ١٤:٣٨

ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێکۆ:

ئێران بەدوای بەرز کردنەوی پێگەی ڕێکخراوی ئێکۆ لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە

ئێران بەدوای بەرز کردنەوی پێگەی ڕێکخراوی ئێکۆ لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەندامێکی گرینگ بەدوای بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی ئێکۆ و بەرز کردنەوەی پێگەی ئەو ڕێکخراوە لە پێوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پازدەیەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) کە بە میوانداری تورکەمەنستان بەڕێوە چوو، وتی: بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکاری و هاوبەشی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی بەتایبەتی دراوسێکانی خۆی لە ئاسیای باشووری، ڕۆژاوایی، نوەڕاست و قەوقاز یەکمایەتیە.

ڕەئیسی وتیشی: زەروورەتی ڕۆڵ و پێگەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان وەکوو ئاسانکەری پێوەندییە دوولایەنە و چەند لایەنەکان جێی سەرەنجمانە کە یەکێکیان هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێکۆیە.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئێران وەکوو ولاتێکی گرنگ بەدوای بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە ئێکۆ و بەرز کردنەوەی پێگەی ئەو ڕێکخراوە لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانە.

News ID 40129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha