دەرکەی دۆزەخ بە ڕووی دوژمنانماندا دەکەینەوە

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە کاردانەوە بە کوشتنی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی نزیک لە خۆی ، هۆشداریی دا کە ئەو تواناییەی هەیە کە دەرکەی دۆز بە ڕووی دوژمنانی بکاتەوە و لە ئاگری دۆزەخدا بیانسووتێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە مانگەکانی ڕابردوو کێشەکانی نێوان شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی زیادی کردووە و بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە لاهوور هەوڵی ژەهر خۆرکردنی ناوبراوی داوە و هەروەها لەگەڵ کەسانی نزیک لە خۆی لە پێگە و پۆستی حزیبی، یاسا پێشێل کردووە و هەوڵی هەڕەشە و تۆقاندن و گەندەڵی و سپی کردنەوەی پارەی داوە و هەر بۆیە بە پشتیوانی نووسینگەی سیاسی هەوڵی دەرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی دا.

لە درێژەی ئەو گۆڕاناکاریانە لە ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵێک بڵاو کرایەوە لەسەر ئەوەی کە کاروان عەلی شامار بەرپرسی کاروباری مێدیایی لاهوور شێخ جەنگی بە دەستێوەردان لە خۆپشاندانەکانی سلێمانی تاوانبار کراوە و دوای لێدانێکی زۆر لە ماڵەکە ڕفێندراوە و دواتریش لەلایەن ماڵپەڕی فەرمی یەکێتییەوە ڕاگەیێندرا کە ناوبراو لە ڕانیە لە پێکدادان لەگەڵ هێزە فەرمییەکانی هەرێم لەگەل چەند هێزێکی هاوڕێی کوژراوە، بەڵام بە ۆێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەوە کوژراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەمانە لاهوور لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا بە ئەو ڕووداوانە کاردانەوەی نواند و لە کاردانەوە بە کوشتنی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی نزیک لە خۆی ، هۆشداریی دا کە ئەو تواناییەی هەیە کە دەرکەی دۆز بە ڕووی دوژمنانی بکاتەوە و لە ئاگری دۆزەخدا بیانسووتێنێت.

News Code 40114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =