فەرماندەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی تیرۆر کرا

ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارى رانیە تەقە لە فەرماندەیەکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کراو کوژرا و کەسی دیکەش لەگەڵیدا کوژراون و تەرمەکانیان براوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکانى شارپرێس کە ئێوارەى ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری رانیە پێنج ئۆتۆمبێلی جامڕەش کە ژمارەیەک چەکدارى دەمامکداریان تێدابووە تەقەیان لە موراد کانى کوردەیی فەرماندەى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کردوەو کوشتوویانە.

ئەو چەکدارانە پێشیان بە ئۆتۆمبێلەکەی موراد کانى کوردەیی گرتووەو تەقەیان لە خۆی و دوو کەسی دیکە کردوە کە لەگەڵیدابوون کە پاسەوانى بوون و پێدەچێت هەردوو پاسەوانەکە کوڕی بن.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو چەکدارانە تەرمى هەرسێ کوژراوەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن و ئۆتۆمبێلی فەرماندەکەى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی جێدەهێڵن.

لەئێستادا تەرمى هەرسێ کوژراوەکە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رانیەیە.

موراد کانى کوردەیی بەرێوەبەری پۆلیسی نەھێشتنی تاوان بوو لە رانییەو چەند ساڵێکە ئەو پۆستەى هەیە و کەسێکى زۆر نزیک بووە لە لاهور شێخ جەنگی.

فەرماندەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی تیرۆر کرا

ئەمە لە کاتێکدایە ھەفتەیەک بەر لە ئێستا لە بازگەی دۆڵەرووتی شاری سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقە لە موراد کانی کوردەیی و کاروان عەلی شامار کرا و بێ زیان لە روداوەکە رزگاریان بوو

News Code 40099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =