بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، گوردانەکانی حیزبوڵا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: بە هۆی زۆر بوونەوەی ستەمی بنەماڵەی حاکمانی هەولێر و تاکە کەسی کردنەوەی دارایی و جیهازاتی هەرێمی کوردستان، شارۆمەندان گیرۆدە بوون و وێنەی خەمباری پەنابەرانی کورد لە سنوورەکانی وڵاتانی ئەورووپی نیشاندەری ئەوەیە ئەم کەسانە بە هۆی ستەم و بێ بەشییەوە وڵاتەکەیان بە جێ دێڵن.
هەروەها نووسیویانە: ناڕيزاییەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی، هاواری خەڵکێکە کە لە بەردە بوون وەڕەز بوون و دەرفەتی ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان لێ سەندراوەتەوە و هیچ بژاردەیەک جگە لە هاوار هەڵێنان بۆ مافەکانیان نییە.
ئەم ڕەوتە سیاسییەی عێراق بە ناڕەزایانی ڕاگەیاند: دەبێ بزانن زۆرترین ستەم لە لایەن بنەماڵەی حاکمانی هەولێرەوە لە خەڵک کراوە و خەڵکی ئاسایی لە هەموو شتێک بێ بەش کراون.
Your Comment