بە پێی هەواڵی مێهر, هەزاران کەس لە خەڵکی عێراق مانگەکانی رابردوو بۆ رزگار بوون لە دۆخی نالەباری ئابووری, بۆ ئەورووپا کۆچیان کرد بەڵام بە هۆی ئیزن نەدانی بێلارووس بۆ دەرباز بوونیان, ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
عادڵ باخەوان شرۆڤەکاری کێشەکانی عێراق هەژاری و نەبوونی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری باشی وەکوو گرینگترین هۆکاری کۆچی خەڵکی عێراق ناو برد.
ناوبراو سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەم کۆچە وتی: هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکوو دوورگەیەکی ئارام لە خاکی عێراق بووە بەڵام ئەم شێوە کۆچە, پێگەی هەرێمی تێک داوە و شێواندوویە.
بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە عێراق:
تەنیا چینێکی کۆمەڵایەتی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا هەموو شتێکیان هەیە
عادڵ باخەوان بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە عێراق سەبارەت بە کۆچی بەربڵاوی لاوانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم کۆچە بەربڵاوە بە هۆی ئەوەیە کە تەنیا چینێکی تایبەتی کۆمەڵگا دۆخی ئابووریان باشە.
News ID 40074
Your Comment