کاردانەوەی موقتەدا سەدر بە ئەگەری گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە لێدوانێکدا بە ئەگەری گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەتوی سەدر بە ئەگەری گۆڕانکاری لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو وتی:کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ گۆڕانکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەژێر گوشاردایە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ڕێبەری ڕەتوی سەدر وتی کە ئێمە نیسبەت بە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هۆشداریی دەدەین.

شیاوی باسە، لەم دواییەدا عیماد جەمیل موحسێن ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لێدوانێکی سەبارەت بە شوێنگیری سکاڵاکان لە بواری ئەنجامی کۆتایی ئەو هەڵبژاردنە، هێنایە ئاراوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەو بارەوە وتی: سکاڵا وەرگیراوەکان کاریگەری زۆریان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە کردووە. ئەنجامی کۆتایی دوو ڕۆژ دوای بڕیاری دەسەڵاتی داد سەبارەت بە دوایی سکاڵا وەرگیراوەکان، ڕادەگەیێندرێت.

News Code 40054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =