ئەمریکا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕوونوێنی کرد

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی پاکێجی پێشنیاریی ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران لە دانوستانە ناڤۆکییەکانی هێناوەتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێکسیۆس، جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی پاکێجی پێشنیاریی ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران لە دانوستانە ناڤۆکییەکانی ڕوونوێنی کردووە.

دەوترێت پێشنیاری " ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئێران" بە ئامانجی کڕینی کات و گەڵاڵەی کاتییە، چونکوو کۆشکی سپی هەر لەسەر بووژانەوەی تەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سالیوان پێشنیاری ڕێککەوتنی کاتی لەگەل ئێرانی بە ئایال هولاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل پێشکەش کردووە و بەرپرسی ئیسرائیلیش پێشنیارەکەی لە دیداری ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لێک داوەتەوە.

بو پێی ئەو پێشنیارە، ئەمریکا لە باتی ڕاگرتنی کاتیی بەشگەلێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، بەشگەلێک لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئەو وڵاتە ئازاد دەکات و یان هەندێک لە دانوستانە مرۆڤدۆستانەکان لە گەمارۆکان بەری دەکات.

بەڵام دەوترێت کە لایەنی ئیسرائیلی دژایەتی خۆیی لەگەڵ هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە و دەوترێت کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ ئێران دەبێتە ڕێککەوتنی هەمیشەیی کە ئەویش بۆ خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاران بتوانێت ژێرخانە ناڤۆکی و پاشەکەوتەکانی ئۆرانیعمی خۆی پەرە پێبدات.

News Code 40013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =