بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژویی و به‌هێزه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كردوه و جهختیكردوهتهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ئێران له‌ته‌نیشت گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێت.
ئیبراهیم ره‌ئیسی وتی، "دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت، كارده‌كه‌ن بۆ ئامانجه خراپه‌كانیان به ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه، بۆیه گرنگه هۆشیاری به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری خاكی عێراقیش، سه‌رۆكی ئێران وتی، "یه‌كپارچه‌یی عێراق بابه‌تێكی ستراتیژیه و جێگه‌ی سازشكردن نییه، پێویستیشه هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان به‌كاربهێنرێن بۆ ئارامكردنه‌وه و سه‌قامگیری عێراق".
له‌باره‌ی ههڵبژاردنهكانیشیهوه، ئیبراهیم ره‌ئیسی وتی: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بو له به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی عێراق بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی وڵاته‌كه‌یان له ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی، "ئێران له ڕێگه‌ی سیاسی و یاساییه‌وه، پشتگیری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی، ستایشی پشتیوانی ئێرانی بۆ گه‌لانی عێراق كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئێران بۆ عێراق هه‌میشه جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش بوه.
بۆچوونی ئێوە