AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٤:١٩

زەینەب سولەیمانی:

حاج قاسم زۆر حەزی لە کوردستان بوو/شەڕ دژی زاڵم بۆ سەردار سولەیمانی شیعە و سوننەی نەبوو

حاج قاسم زۆر حەزی لە کوردستان بوو/شەڕ دژی زاڵم بۆ سەردار سولەیمانی شیعە و سوننەی نەبوو

کچی حاجی قاسم سولەیمانی وتی: حاجی قاسم زۆر حەزی لە کوردستان بوو، بۆ ئەویش شیعە و سوننە جیاوازیەکی نەبوو و بۆ ئازادیخوازانی جیهان بەردەوام شەڕی دەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب سولەیمانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهید فاتمە ئەسەدی کە 37 ساڵ پێش لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە شەهید کرابوو، وتی: بۆ من شانازییە کە ئەمڕۆ لە ئەو ڕێوڕەسمە و لە نێو خەڵکی کوردستانم و سەری کڕنۆش بۆ ئەو هەموو ڕێزە دادەنەوێنم.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەرەنجی تایبەتی شەهید سولەیمانی بە کوردەکان، زیادی کرد: لە مەکتەبی حاجی قاسم، شیعە، سوننە و مەسێحی جیاوازییەکی نەبوو چونکوو بۆ هەموو ستەملێکراوان و ئازایخوازانی جیهان شەڕی دەکرد.

شیاوی باسە شەهید فاتمە ئەسەدی کچی عەلی و ئامێنە لە 11 ی گەلاوێژی ساڵی 1339 لە گوندی باقرئاوا سەر بە شاری دیواندەرە لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەدایک بوو و لە ساڵی 1363 لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە شەهید کرا و تەرمی ئەو خاتوونە شەهیدە دوای دۆزینەوەی لە 17 ی خەزەڵوەر، گواسترایەوە بۆ تاران و دوای خوێندنی نوێژی هەینی تاران، لە نێو ئاپۆڕای خەڵک بەڕێ کرا.

تەرمی ئەو خاتوونە شەهیدە لە پاڵ مەزاری خوشکی ئیمام ڕەزا واتا بی بی هاجەرە خاتوون لە سنە نێژرا.

News ID 39994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha