AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٣ ٠٨:٥٧

سەرۆکی ئەنجومەنی هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان هەواڵی دا؛

تەرمی شەهید فاتمە ئەسەدی لە پاڵ مەزاری هاجەرە خاتوون دەنێژرێت

تەرمی شەهید فاتمە ئەسەدی لە پاڵ مەزاری هاجەرە خاتوون دەنێژرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی هاواهەنگی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید فاتمە ئەسەدی لە سنە بەڕێوە چوو و تەرمەکەی لە پاڵ مەزاری ئیمام زادە هاجەرە خاتوو، خوشکی ئیمام ڕەزا دەنێژرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد سادات ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە تەرمی ئەو شەهیدە دوای 37 ساڵ دۆزراوەتەوە و یەکەم ژنی شەهیدانی دۆزراوە، لە جۆری خۆیدا ڕووداێکی ناوازەیە و بە مەبەستی شی کردنەوەی لایەنەکانی ستەملێکراوی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی ئەو شەهیدە زڵم لێکراوە و سووک کردنی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە و پاڵپشتیانی ناوچەییان بەرنامەیەکی بەربڵاو پێش بینی کراوە.

ناوبراو وتیشی: ڕێوڕەسمی تایبەتی خانمان دونیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە مزگەوتی گشتی سنە و ڕێوڕەسمی تایبەتی پیاوان دووشەممە شەو لە مەهدیەی گەورەی سنە بەڕێوە دەچێت.

ئایەتوڵڵا سەید محەمەد سادات زیادی کرد: هەروەها تەرمی ئەو شەهیدە بە ئامادەبوونی ئاپۆڕای خەڵک و هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی فاتمە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25 ی خەزەڵوەر کاتژمێر 9 و 30 خولەک لە مەیدانی ئازادی سنە بەرەو ئیمام زادە هاجەرە خاتوون بەڕێ دەکرێت.

News ID 39962

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha