AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٠:٥٦

بە بۆنەی حەوتەی کتێب؛

پیشانگای کتێب لە سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە

پیشانگای کتێب لە سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە

پیشانگای کتێب بە پشتیوانی حەوزەی هونەری و ڕێکخراوەی مەدەنی ڕۆژیای سنەدژ لە سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم پیشانگایەدا وتی: ئەم پیشانگایە بە بۆنەی حەوتەی کتێب کرایەوە و نوێترین کتێبەکانی پارێزگا و وڵات لەم پیشانگایەدا لە بەردەستی خوێنەران دایە.

ئەمین مورادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٥٠٠ بەرگ کتێب لەم پیشانگایە دایە، ڕایگەیاند: کتێبەکانی ئەم پیشانگایە بە داشکاندنی ١٠ تا ٤٠ لەسەدی دەخرێتە بەر دەستی خوێنەران.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان هەروەها لە داشکاندنی ٣٠ لەسەدی بۆ کتێبەکانی چاپکراوی حەوزە هەواڵی دا و وتی: ئەم پیشانگایە لە ١٩ تاکوو ٢٩ ڕێبەندان لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنەدا کراوەیە.

News ID 39935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha