AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٩ ٢٠:٥٠

وەزیری ناوخۆی ئێران:

ئێران دووهەمین وڵاتی وەرگری کۆچبەر لە جیهانە

ئێران دووهەمین وڵاتی وەرگری کۆچبەر لە جیهانە

وەزیری ناوخۆی وڵات ڕایگەیاند: ئێران دووهەمین وڵاتی وەرگری کۆچبەر لە جیهانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی لە کۆبوونەوە لە گەڵ باڵوێزەکانی وڵاتانی بیانی و سەرۆکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دانیشتووی تاران، ڕایگەیاند: ئێران دووهەمین وڵاتی وەرگری کۆچبەر لە جیهانە و کۆچبەرانیش وەکوو خەڵکی ئێران لە وەرگرتنی یارانە بەهرە وەردەگرن.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێوەندی لە گەڵ هەموو وڵاتانی جیهانە، وتیشی: یارمەتییەکانی کۆمیساریای باڵا بۆ وەرگرتنی کۆچبەران زۆر کەمە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بۆ دۆزینەوەی ٩٠ لەسەدی تریاک، ٧٢ لەسەدی مۆرفین و ٢٠ لەسەد هێرۆئینی جیهان لە ئێران کرد و وتی: نابێ باری بەرەنگاری لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان بە تەنیا لە کۆڵی ئێران بنرێت و وڵاتانی دیکە یارمەتی نەدەن.

News ID 39931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha