بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی کومیتەی گەڕان بەدوای ون بووەکانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: شەهید فاتیمە ئەسەدی یەکەم ژنی شەهێکە کە دەنگی ستەملێکراویی دوای 37 ساڵ لە کوێستانەکان دەنگی دایەوە.
سەردار محەمەد باقرزادە بە وتنی ئەوەی کە ئەمە یەکەم حاڵەتێکە کە ژنێکی شەهید دەدۆزرێتەوە، سەبارەت بە چۆنیەتی شەهید بوونی ئەو خانمە زیادی کرد: هاوژینی ئەو شەهیدە "چاکەن" بووە و دوو ڕۆژ بۆ هەڵکۆڵینی جا دەچێتە سوپای حسێن ئاوای دیواندەرە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ئەسیر دەکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو خاتوونە کە کوڕێکی شیرەخۆرە و کچێکی سێ ساڵانی هەبووە بەدوای ائزادی هاوژینەکەی دەڕوات کە کە داوای 200 هەزار تمەنی لیدەکەن بۆ ئازادیی هاوژینەکەی و ناوبراو بە فرۆشتنی داراییەکەی ئەو پارە دابین دەکات و دەچێتە لایان.
وتیشی: دوای یەک مانگ ئەشکەنجە لەگەڵ بەسیجیەکی دیکە لە کێوەکانی بەهاروەند شەهید دەکرێت و هەر لەوێش دەنێژرێت.
بڕیارە تەرمی ئەو شەهیدە لە پاڵ مەزاری بی بی هاجەرە خاتوون، خوشکی ئیمام رەزا، لە سنە بنێژرێت.
Your Comment