دۆخی شڵەژاو لە ناوچەی سەوزی بەغدا/ داواکاریی خۆپیشاندەران چییە؟

ڕوودانی پێکدادان لە نێوان ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بووەتە هۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەو ناوچە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە لە عێراق لە بەردەم ژمارەیەک لە وەزارەتخانەکانی ئەو وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندانەوە. ناڕازیان دوای بەڕێوە بردنی ئەو خۆپیشاندانە بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا ڕێکەوتن تا لەوێ کۆ ببنەوە. لەبەر ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەموو شەقامەکانی چوون بۆ ناوچەی سەوزیان داخستبوو، ناڕازیان لە بەر ئەو شەقامانە خێوەتیان هەڵدا و مانیان گرت.

مانگرتنی ئاشتیخوازانەی ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی درێژەی پێدرا تا ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەریان. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سوپای عێراق گازی فرمێسک ڕێژ و گوللەیان لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا. هەر ئەو بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە 100 ناڕازی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بریندار ببن. هەوڵی سوپا لە هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران کاردانەوەی زۆری لە عێراق بەدوای بوو.

لە هەمان پێوەندیدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە دەوڵت لە بەرەوڕوو بوونەوەی خۆپیشاندەران و ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت ڕوو بکەنە توندوتیژی. لە هەمان حاڵدا، سەرۆک کۆماری عێراق نیگەرانیی دەربڕی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە ئەو وڵاتە و ڕوودانی پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران. بەرهەم ساڵح وتی: بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە مافی خەڵکە. لە هەموو لایەنەکان داوای لەخۆبوردوویی دەکەم. لە هەر حاڵدا ئەبێ بەرژەوەندی وڵات لە هەموو بوارەکان یەکمایەتی بێت.

لەلایەکی تریشەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە توندوتیژییەکان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، فەرمانی پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی دا. دەوترێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی داوەتە هێزە ئەمنییەکان تا کەسانێک کە لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا کۆتاییان کردووە، سزا بدرێن. قەرەبوو کردنەوەی خەسار لە قوربانیان و شوێنگیری کردنی مافیان بە چاوەدێری کەسی سەرۆک وەزیران لە دیکەی فەرمانەکانی کازمی بووە و بڕیارە حەشدی شەعبیش ببێتە ئەندامی ئەو کومیتەی لێکۆڵینەوە.

ئاڵۆز بوونی دۆخ لە ناوچەی سەوزی پێی نەتەوەیەکگرتووەکانیشی بە ئەو بابەتە کردەوە. لە هەمان پێوەندیدا، نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق بە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی هەینی کاردانەوەنی نیشان دا.

نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکا لە عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئەو بارەوە، وێڕای دەربڕی نیگەرانی لە توندوتیژییەکان، وتوویە: پێکدادان و توندوتیژی هۆی نیگەرانییە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئەوپەڕی لەخۆبوردووییان هەبێت و ڕێز کە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە بگرن و خۆپیشاندانەکان ئاشتیخوازانە بەرێوە بچێت.

وشیاری حەشدی شەعبی بووە هۆی ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ دروست کردنی درز لە نێوان ئەو رێکخراوە لەلایەک و دەوڵەت و گەلی عێراق لەلایەکی تر سەرنەکەوێت.

لەم نێوانەدا، هەندێک مێدیای بیانی لەوانە کەناڵەکانی سعوودی هەموو هەوڵی خۆیان خستە گەڕ تا لە نێوان حەشدی شەعبی لەلایک و دەوڵەت و گەلی عێراق درز بخەن.

لە ڕاستیدا، ئەو مێدیاگەلە هەوڵیان دا حەشدی شەعبی وەکوو هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوانە نیشان بدەن. لە هەمان پێوەندیدا تەنانەت بەیاننامەیەکی ساختە لەلایەن ئەو مێدیاگەلەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە ئەوە هی حەشد بووە.

بەم حاڵەوە، حەشدی شەعبی بە وشیاری تەواو لە بەرانبەر ئەو جووڵە دوژمنانە بەیاننامەیەکی گرینگی دەرکرد و تێیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای گومانەکان، حەشدی شەعبی تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەرمیی لە سەر ڕووداوەکانی بەغدا نەبووە. هەموو ئەوەی کە مێدیاکانوەکوو هەڵوێستی فەرمی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ڕووداوەکانی بەغدا ناوی لێدەبەن، دوور لە ڕاستییە. حەشدی شەعبی ئێستا کومیتەیەکی گەڕان بەدوای ڕاستییەکان پێک هێناوە تا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لێکۆڵینەوە بکات.

ئەوەی کە ڕوون دیارە ئەوەیە کە خەڵکی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لە شێوەی ژماردنی دەنگەکان بژاردەی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و مانگرتنی ئاشتیخوازانەیان هەڵبژاردووە. ئەوە مافێکە کە دەستوور بۆ هەموو هاووڵاتیانی لەبەرچاو گرتووە. ئێستاکەش ناڕازیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان بەدوای بەکارهێنانی ئەو مافە یاساییەیانن.

لە داواکارییە سەرەکییەکانی ناڕازیان، دابینی ئاسایشی ناڕازیان و هەروەها ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانە، چونکوو ئەوان پێیان وایە کە ژماردنی ئەلکترۆنیکی دەنگەکان دەبێتە هۆی ناڕاست بوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. ئێستاکەش زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق داوای ئەوەیان کرد کە دەوڵەت یبەغدا زنجیرە داواکارییەکانی ناڕازیان بەراورد بکات.

News Code 39865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =