AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٨ ١١:١٠

خەتیب زادە:

سیاسەتی گەمارۆدانی ئێران دەستکەوتێکی بۆ ئەمریکا نەبووە

سیاسەتی گەمارۆدانی ئێران دەستکەوتێکی بۆ ئەمریکا نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی گەمارۆدان هیچ یەکە لە ئامانجەکانی ئەمریکای بەدی نەهێناوە و لەمەوبەدواش بەدیی ناهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی خەزێنەداری ئەمریکا لە گەمارۆدانی کەسایەتییەکانی ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی ، ڕایگەیاند: سەپاندنی گەمارۆی نوێ نیشاندەری هەڵسوکەوتی دووفاەیی کۆشکی سپییە. دەوڵەتێک کە باس لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات و ڕێگای ترامپ بۆ سەپاندنی گەمارۆ درێژە دەدات، ئەو پەیامە دەنێرێت کە بەهیچ لەونێک ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو جۆرە هەوڵانەی ئەمریکا لە بەردەوام بوونی سیاسەتە شکت خواردووەکانی زیاتری گوساری دەوڵەتی ترامپ و گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانەی ئەو وڵاتەیە و هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستا ئەو سیاسەتە هیچ ئامانجێکی ئەمریکای بەدی نەهێناوە دیسان هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو وڵاتە نابێت جگە لە شکستی نوێ.

خەتیب زادە جەختی کرد: ئەو گوشار و گەمارۆیانە هیچ کێشەیەک لە ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگری لە ئاسایشی خەڵژی وڵات دروست ناکات

News ID 39786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha