10644 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 197 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10644 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 197 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 125 هەزار و 716 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 888 هەزار و 100 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 455 هەزار و 329 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =