بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ژێر ئاگری قورسی بەرخۆدان

گورزی کوتوپڕی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا لە ئەمریکا بە کردنە ئامانجی بنکەیەکی ستراتیژیک لە ناوچەی ئەلتنف لە سێ گۆشەی سنووری عێراق، سووریا و ئوردون، نیشان لە قۆناغی نوێی بەرخۆدانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: نزیک کاتژمێر 23:34 خولەکی شەوی سێزدەی ئۆکتۆبەری 2021 بوو کە ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلتنفەوە هیرشێ ئاسمانی کردە سەر تەدمر لە سووریا و تاوەری پێوەندی و هەندێک شوێنی دەڤەریی کردە ئامانج کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە و خەساری مادی زۆریش. دوابەدوای ئەوە هێرشە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانانی سووریا ڕایگەیاند کە وەڵامی توند دەداتەوە بە ئیسرائیل.

بەڵێنێک کە زۆر خێرا کردەیی بووەوە و ترسی خستە دڵی سەربازانی ئەمریکا و بریتانیاییەوە.

ئەو بەڵێنە ڕاست بوو و بنکەی ئەلتنفی ئەمریکا کرایە ئامانجی هێرشێ مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. لە هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلتنف خگە لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، مووشەکی زەوی بە زەویش بەکار هێنرا. لە ئەو هێرشەدا سێ خاڵی بنکەی سەربازی ئەمریکا و دوو مۆڵگەی تیرۆریستەکان لە سووریا کرایە ئامانج کە ئاگرکەوتنەوە و خەساری بەربڵاوی لێکەوتەوە. تیرۆریستەکانی ناسراو بە موغایر ئەلسورە دوای ئەو هێرشە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کەتمانی خەسارەکان

سێنتکام لە ئەو بارەوە ناچار بە کاردانەوە بوو بەڵام خەسارەکانی کەتمان کرد و بەس هەڕەشەی قەرەبوو کردنەوەی کرد.

ناوبراو نووسی: بە پێی وێنە بڵاو کراوەکان، هێرشێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئەلتنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شەوی پینجشەممە زۆر گرینگە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هێرشەکەی پشت ڕاست کردەوە بەڵام زانیاری زیاتری لە ئەو بارەوە نەخستە ڕوو، دیارە کە بۆ دووری لە ئاڵۆزی و بشێوی، بابەتەکەی کەتمان کردووە و نکۆڵی دەکات.

ئەو وەڵامە پەیامێکی مووشەکی بوو و لە ڕاستیدا پەیامی ئاگرین بۆ سەر داگیرکەرانی ئەمریکی بوو کە هەر هێرشێک لەلایەن سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانییەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە و سەردەمی جەوڵان دانی ئیسرائیل و ئەمریکا کۆتایی هاتووە.

بۆ یەکەم جار یەکێک لە گرینگترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەلایەن بەرەی بەرخۆدانەوە کرایە ئامانج. ئەمریکا ئەو بنکەیەی بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پاساوی بوونی نایاسایی خۆی لە سووریا دروست کردووە بەڵام ئامانجی بچڕانی ڕێگای پێوەندی بەرەی بەرخۆدان لە ئێران تا لوبنان و بە پەڕینەوە لە عێراق و سووریایە.

ئەو بنکە جگە لە ئەوەی کە بووەتە ناوەندی بەرنامەڕێزی بۆ پێکانی ئامانجە گرینگەکانی بەرخۆدان، بەڵکوو بووەتە ناوەندێکی گرینگ بۆ پەروەردەی گرووپە چەکدارەکان و ڕەوانە کردنیان بۆ شەڕ لەگەڵ سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی. لە ساڵانی رابردوو ئەو بنکە ڕێڕەوێکی ئەمن بۆ پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی مەبەستەکانیان لە سووریا و عێراق.

سیناریۆکانی بەردەم واشنتۆن دوای گورزی قورسی کتوپڕ

دوای هێرش بۆ سەر ئەلتنف ئەگەیر هەیە ئەمریکا روو بکاتە سیناریۆگەلێک کە بەم شێوەیەیە:

یەکەم، واشنتۆن لە درێژەی بەهێز کردنەوەی ڕۆڵی داعش لە عێراق و سووریا و بۆ کردنە ئامانجی سوپای سووریا و عێراق و حەشدی شەعبی هەوڵ بدات.

دووهەم، ئەمریکا بە تەنیا یا بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ناوەندەکانی سوپای سووریا یا هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەاتی سووریا یان ڕێگا بۆ ئیسرائیل خۆش بکات بع ئەو هێرشە.

سێهەم، هەوڵ بۆ گۆڕان لە پێکهاتەی سیاسی لە عێراق دوای هەڵبژاردنەکان بۆ نەچوونە دەرەوەیان لە ناوچەکە.

چوارەم ئەوەی کە کردنە ئامانجی ئەلتنف ببێتە هۆی ئەوەی کە جۆبایدن هێزەکانی خۆی لە ترسی هێرشی دیکە لە ناوچەکە بکشێنێتەوە تا دۆخی ئەمریکا لە ئاستی نێودەولەتی ئاڵۆزتر نەبێت.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە ئەگەری هەیە واشنتۆن بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی، کاردانەوەیەکی هەبێت بەڵام ئەو کاردانەوە زۆر قورس نەبێت ئەویش لەبەر ئەوە نەوەکا بەرخۆدان کاردانەوەیەکی توندتری هەبێت و دەولەتی جۆبایدن بخاتە ناو کێشەوە.

News Code 39711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =