به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وه‌زراه‌تی ئیتلاعات ئاشکرای کرد که تیرۆریستانی سه‌ر به گرووپی ته‌کفیری وه‌هابی ویستوویانه له ناوه‌ندی ئێران و له تاران کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بکه‌ن.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا هاتووه؛ یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پیلانه تیرۆریستییه‌کانی گرووپه ته‌کفیری وه‌هابی له ڕۆژانی وه‌فاتی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی کوبرا(د.خ) دۆزاوه‌ته‌وه و پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
ئاشکراش کراوه که له پیلانی جه‌نایه‌تکارانی ته‌کفیریدا بووه که زنجیره‌یه‌ک بۆمبدانه‌ریی له چه‌ندین ناوچه‌ی ئێران ئه‌نجام بده‌ن که به گیان فیدایی سه‌ربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زه‌مان(د.خ) له تاران و جه‌ند پاریزگای دیکه پیلانه‌کان پووچه‌ل کراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک بۆمب و رێژه‌یه‌ک ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ش دراوه که لیکۆڵینه‌وه‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه و دواتر زانیاری زیاتر بڵاوده‌کرێته‌وه.
Your Comment