ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان قبووڵ ناکەین/ هەڵوێستی جیدیمان دەبێت

ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک کە کورسییەکانی ئێمە تووشی خەسار بکات، دەبێتە هۆی ئەوەی ئێمە هەڵوێستی جیدیمان هەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، دیلان غەفوور ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا ستەمێکی گەورە لەم حیزبە کراوە.

ئەو داکۆکی کرد: چاودێرانی ئێمە ڕەوتی ژماردنی دەستیی دەنگەکانیان شوێنگیری کرد و ئێمە هیچ کێشەیەک لە دەنگەکانمان قبووڵ ناکەین. ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبینرێت، شیاوی ئێمە نییە و هیچ گۆڕانێکی نایاسایی قبوو ناکەین.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی جیدیمان لەم بارەوە دەبێت، داکۆکی کرد: ستەمێکی گەورە لە حیزبی ئێمە کراوە و پێمان وایە ئەنجامی دەنگەکان لە گەڵ مێژوو و پێشینەی ئێمەدا هاوسەنگ نییە.

News Code 39623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =