بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى تونددا، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاندوه، "ھەندێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام‌و دەستکەوتی بچوکی حزبیی دۆزی گەورەی کەرکوک‌و چارەنوسەکەیی‌و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی‌و گەمەی سیاسی کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە".
ئاشكراشیكردوه، "بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقى لەپەلاماردانی ماڵی کورد‌و پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان‌و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوە".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگه‌یاندوه، "بەنیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانین کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا دروستکراوە".
باسى له‌وه‌شكردوه، "بۆ ھەمولایەکی ڕون دەکەینەوە لەدوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەلاماردانی ماڵی کورد‌و پێشێلکاریی ھێزە ئەمنییەکان‌و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوەو لەپەیوەندیی بەردەوامبوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران‌و بەرپرسانی باڵا لەبەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان‌و دوپاتیکردۆتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى یەکێتیی جه‌ختیكردۆته‌وه، "کەرکوک‌و کەرکوکییەکان لەھەر موزایەدەو دروشم بازییەک بەگەورەتر دەزانین کە ھەندێک لایەن‌و لەنێوانیاندا ھەندێک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ مەرام‌و دەستکەوتی بچوکی حزبیی دۆزی گەورەی کەرکوک‌و چارەنوسەکەیی‌و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی‌و گەمەی سیاسی کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە".
ئاشكراشیكردوه، "بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوەژیان‌و ئاشتیانە دەگرێتەبەرو پارێزگاری لەو پێکەوەژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف‌و خاک‌و کوردستانیبونی شارەکە دەکاتەوەو بەم ستراتیژە کاردەکات‌و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەمجۆرە ڕەشبگیرییە بدات‌و ژیان‌و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە".
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، لایه‌نگرانى پارتى به‌هۆى ده‌رچونى كاندیده‌كانیان له‌كه‌ركوك ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و ته‌قه‌یان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژیی له‌نێوان ئه‌وان‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوكدا دروستبوو، سه‌ره‌نجامیش ژماره‌یه‌ك زۆر له‌هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق به‌گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانى شاره‌كه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌گه‌نجانى كورد ده‌ستگیركراون.
Your Comment