AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٩ ١٥:٢٠

دەڵێت ساختەکاری کراوە؛

یەکێتی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێری ڕەتکردەوە

یەکێتی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێری ڕەتکردەوە

یژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌شارى هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكرایكرد، لەهەر چوار بازنەكەی هەولێر ساختەكاری كراوە، دەشڵێن، "تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتدەكەینەوە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لە هەولێر رایگەیاند: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی رۆژی 10ی تشرینی یەکەم رەتدەکەنەوە و بەڵگەیان لایە کە ئەنجامەکان بە "ئەلیکترۆنی" لە بەرژەوەندی لایەنێکی دیکەی سیاسی دەستکاری کراون.

هەروەها لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەنگدان جیاوازن بۆیە لەئێستادا سکاڵایان تۆمارکردوە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکە دەکەن لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

كۆنگرەكە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوشاره‌ بەڕێوەچوو، تێیدا لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یه‌كێتى باسی لەوەكرد، "هەندێك ڤیدیۆیان لایە كە بەئاشكرا دەریدەخات ساختەكاریكراوە".

ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "سكاڵامان تۆماركردوەو چاوەڕێی ئەنجام دەكەین بەغدا هەرچی وت پێی ڕازیدەبین".

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "پێمانوایە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەولێرو سلێمانی دەستی دەرەكی لەپشتەوەیە".

News ID 39540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha