بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بابەتە بڵاوکراوەکانی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە کەشی میدیاییدا، وتی: سەرەڕای پێوەندی باشی دوو وڵات و ڕێگاکانی ئاسایی پێوەندی دوو لایەن، وتەکانی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان جێی سەرسووڕمانە.
ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی لە گەڵ داگیرکردنی وڵاتان ڕاگەیاندووە و داکۆکی کردۆتە سەر ڕێزنان لە سنوورە ناسراوە نێونەتەوەییەکان. هەروەها چاوەڕوان دەکرێ دراوسێیەتی باش و ڕێزی دوو لایەنە لە لایەن هەموو دراوسێیەکانەوە لە بەرچاو بگیردرێت.
ناوبراو هەروەها داکۆکی کرد: ئەمە ڕوونە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی ڕژیمی زایۆنی لە نزیکی سنوورەکانی خۆی قبووڵ ناکات و لەم بارەوە هەر کردەوەیەک کە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی پێویست بێت، بەڕێوەی دەبات.
Your Comment