زمانی گەمارۆ کارا نییە/ بە پێی هەڵسوکەوتی بایدن بڕیار دەدەین

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بە وتنی ئەوەی کە پێوەری ئێمە بینینی هەڵسوکەوتی سیاسەتوانانی ئەمریکییە، وتی: ئێمە بە پێی هەڵسوکەوتی کردەیی بایدن بڕیار دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆنگری ڕۆژنامەڤانی هەینی لەگەڵ ڕۆژنامەڤانانی ئەمریکی، سیاسەتی دەوڵەتی نوێی ئێرانی شرۆڤە کرد و وتی: یەکمایەتی سەرەکی ئێمە شوێنگیری سیاسەتی دەرەوەی یەکسانە. ئێمە بۆ پێوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەرنامەمان هەیە و تەنیا وڵاتێک کە لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕەوایی نییە و پێوەندیمان لەگەڵ نابێت ئیسرائیلە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەمریکاش وتی: پێوەری ئێمە بینینی هەڵسوکەوتی کردەیی سیاسەتوانانی ئەمریکییە. ئێمە بە پێی هەڵسوکەوتی بایدن بڕیار دەدەین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەلایەن لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەخت دەکەن و داوا لە ئێران دەکەن کە بگەڕێتەوە سەر میزی دانوستان لە ڤیەنا، بەڵام هێشتا هەر درێژە دەدەنە سەپاندنی گەمارۆ دژی ئێران ، ئەو شێوەی هەڵسوکەوتە پێچەوانەیە و هیچ پەیامێکی سازێنەری تێدا نییە.

News Code 39284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =