هەرێمی کوردستان دەبێ گرووپە دژە شۆرشەکان دەر بکات

وەزیری ئیتلاعات بە هۆشداریی بە گرووپە دژە شۆڕشەکان سەبارەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ نائەمن کردنی ئێران وتی: وەڵامی ئێران بە گرووپە دژە شۆرشەکان ڕووخێنەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب لە سەفەر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە پیرانشار وتی: هەموو گرووپە دژە شۆڕشەکان و پاڵپشتەکانیان لە ناوچەکە بزانن کە ئەگەر لە ئاسایشی ئێران خەسار بدەن ئەوا لەگەڵ وەڵامی ڕووخێنەر و قایمی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بەرەوڕوو دەبنەوە.

ناوبراو هۆشداریی دایە بنکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە هەرێمی وکردستان کە ئەگەر لە ئاسایشی ئێران دەستێوەر بدەن لەگەڵ هێرشی هێزەکانی ئێمە بەرەوڕوو دەبنەوە.

وەزیری ئیتلاعات هەروەها لەسەر دەرکردنی ئەو گرووپە دژە شۆڕشانە و چەک داماڵینیان لەلایەن بەرپرسانی هەرێمیەوە لە زووترین کاتدا جەختی کرد.

News Code 39283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =