17564 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 379 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17564 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 379 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 117 هەزار و 905 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 559 هەزار و 796 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 819 هەزار و 223 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha