AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٢ ١٨:٥١

گەنجێکی فەلەستینی هێرشی کردووە؛

بریندار کردنی سێ سەربازی ئیسرائیلی لە قودس بە چەقۆ

بریندار کردنی سێ سەربازی ئیسرائیلی لە قودس  بە چەقۆ

سێ سەربازی ئیسرائیلی لە قودسی داگیر کراو لە لایەن گەنجێکی فەلەستینیەوە بریندار کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسرائیل رایانگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی بە چەقۆ پەلاماری زایۆنییەکانی داوە و سێ کەسی لێیان بریندار کردووە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە زایۆنییەکان تەقەیان لەو گەنجە کردووە و شەهید بووە.

کەناڵی ئەلمیادین نووسی ئەم گەنجە لە وێستگەی پاس لە ناوەندی شاری قودس ئەو هێرشەی کردووە.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ترس و دڵەراوکێ سەربازانی زایۆنی داگرتووە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

News ID 39112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha