بەرهەم ساڵح: هیچ جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە

سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە ڕاگەیاندنی پابەندەی بەغدا بە بەرگری لە ئامانجەکانی فەلەستین جەختی کرد کە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایێتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق شەوی یەکشەممە لە لێدوانێکدا هەر جۆرە پێوەندیەکی نێوان بەغدا و ڕژێمی زایۆنیی ڕەت کردەوە.

بەرهەم ساڵح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە، وتی: عێراق پابەندی بەرگری لە ئامانجەکانی فەلەستین و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی ئەو وڵاتەیە. ئاسایشی ناوچەکە بە بێ بەفەرمی ناسینی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین نایێتە دی.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی وتی: پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە هیچ لەونێک لەلایەن ئێمەوە لە ئارادا نەبووە.

News Code 39097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =