ڕاگەیێندراوی هاوبەشی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و ڕێکخراوەی وزەی ئێران

پاش دیداری ڕافائێل گروسی لە گەڵ محەمەد ئێسلامی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاوکراوەی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، پاش دیداری ڕافائێل گەروسی لە گەڵ محەمەد ئێسلامی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاوکراوەی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و داکۆکیان کردە سەر گەشەی هاوکاری تەکنیکی نێوان ئێران و ئاژانس.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە:

لە چوارچێوەی هاوکارییە دوو لایەنەکان، هەردوو لایەن بڕیاریان دا دیدارەکانیان لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا درێژە پێ بدەن. بۆیە جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاژانس پێکەوە دیدار و وتووێژ دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسیش لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ تاران سەفەر دەکات بۆ ئەوەی هاوکاری خۆیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەشە بدەن و ڕاوێژکاری بەڕێوە ببەن.

هەروەها بە چاودێرانی ئاژانس ئیزن ئەدرێت بۆ ئەوەی جیهازاتی چاودێری دیاریکراو نۆژەن بکەنەوە. دوو لایەن لە سەر چۆنیەتی و کاتی بەڕێوە چوونی ئەم کارە ڕێککەوتن.

News Code 39090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =