کابینەی نوێی لوبنان پێکهات و ڕاگەیێندرا

کابینەی نوێی لوبنان دوای کێشە و هەوراز و نشێوی زۆر و دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ لە دەست لەکار کشانەوەی دەوڵەتی لوبنان، پێک هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی ئەو وڵاتە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بۆ دیدار لەگەڵ میشل عەون، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، چووە کۆشکی سەرۆک کۆماری بەعبدا لە دەڤەری شاری بەیرووت و چەند خولەک دوای ئەوە، نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانیش لەگەڵیان کۆ بووەوە.

لە ئەو دیدارەدا سێ لایەنەکە لە کشکی بەعبدا، عەون و میقاتی لە لای بری، فەرمانی پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی لوبنانیان واژۆ کرد تا ئە ووڵاتە دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک ساڵ لە دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەتی حەسان دیاب لە ژێر ناوی دەوڵەتی بەرەوپێش بردنی کاروبار، لە کۆتایدا لە بنبەستی سیاسی بێتە دەرەوە.

دواتریش ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی دەوڵەتی لوبنان لەلایەن مەحموود مەکیە، سکرتێری گشتی کابینەی دەوڵەتی لوبنان خوێندرایەوە.

News Code 39056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =