AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٠ ٠٨:١٤

ساڵانە 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لەکوردستان بەرهەم دێت

ساڵانە 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لەکوردستان بەرهەم دێت

سەرۆکی ڕێکخراوەی کشتوکاڵی کوردستان وێرای ئاماژە بە بەرهەم هێنانی 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستان، وتی: دەفرایەتی پیشە تەواوکەرانی پارێزگا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 220 هەزار تۆن لە ساڵدا.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری بەشی کشتوکاڵی وەکوو تەوەری گەشەی پارێزگا ناو دەبات و دەڵێت: کوردستان کەوتۆتە سەر هێڵی گەشەی پیشە تەواوکەرەکان و ئەم پێشکەوتنە بەردەوام دەبێت.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە 95.5 لەسەدی کێڵگەکانی گەنمی کوردستان دەیمییە، وتیشی: 90 هەزار کەس لە پارێزگا لە بواری بەرهەم هێنانی گەنمدا چالاکن.

ناوبراو باسی دەفرایەتی پاشکەوت کردنی گەنمی کرد و ڕایگەیاند: دەفرایەتی پاشکەوت کردنی گەنم لە پارێزگا 750 هەزار تۆنە و بە گشتی بۆ 2 ملیۆن تۆن لەم بەرهەمە لە پارێزگا بەرنامە داڕێژراوە.

سپەری وتیشی: پارێزگای کوردستان خاڵی وەرچەرخانێک بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی گەشەی بەرهەم هێنان لە وڵاتە چونکوو پرۆژە سەرکەوتووەکانی کوردستان بۆتە مۆدێلێک بۆ دیکەی پارێزگاکان.

News ID 38911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha