ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ کرانەوەی سنوری سازان سێ ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی فەرمی حکومەتی عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سازان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وتی کە سێ ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و هەرێم هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە عەلی بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی ناوەندی عێراق ڕێککەوتنی فەرمیی خۆیی لەگەڵ کردنەوە و دەسپێکی چالاکیی دەروازەی سنووری سازان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، وتی کە دەرکرانی مۆڵەتی فەرمی لەلایەن بەغداوە، هەوڵەکان لەلاین بەرپرسانی هەرێمەوە بۆ کردنەوەی سنووری سازان ئاسان دەکاتەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە گەڵاڵە و بەرنامەی ۆێویست بۆ کردنەویە ڕێگا و دروست کردنی جادەی پێوەندی لە دەروازەی سنووری سازان بۆ هڵەبجە و لەوێوە بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێم، پێشکەشی حکومەتی هەرێم کراوە و بەزوویی ئەو پڕۆژە دەچێتە قۆناغی جێ بەجێ کردنەوە.

News Code 38830

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha