بە پێی هەواڵی مێهر، موحسین فەتحی لەم بارەوە وتی: گرنگیدان بە بەهرە مرۆییەکان و داخوازییەکانی کوردستان لە باڵاترین ئاستی سەربازی، نیشاندەری بڕوای تەواوی ڕێبەری بە دەفرایەتی و بەهرەی لاوانی لێهاتووی ئەم خاکەیە کە دەبێ ببێتە ئولگووی هەموو بەرپرسانی حکوومەت.
ئەو وتیشی: چاوەڕوان دەکرێ سەرۆک کۆماریش لەم کارە گرینگەی ڕێبەری ئولگوو وەربگرێت و بڕوای خۆی بە لێهاتووانی سوننە و بە تایبەت لاوانی کوردستان بسەلمێنێت.
فەتحی ڕاشیگەیاند: گەرچی لە نێوان وەزیرە پێشنیارکراوەکانی کابینەی سێزدەهەم، کەسێکی سوننە نابینرێت بەڵام هیوادارین ئەم کارە بە ئولگوو وەرگرتن لە ڕێبەری و لە ئاستی پارێزگاران، جێگرانی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان قەرەبوو بکرێتەوە.
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان دەستنیشان کردنی کوردێکی سوننە لە بەرزترین ئاستی سەربازی وەکوو هەواڵێکی دڵخۆشکەر، شادی و دڵخۆشی خەڵکی کوردستانی بەدواوە بووە و هیوادارین ئەمە ببێتە سەرەتای وەرزێکی نوێ بۆ بڕوای بەرپرسانی باڵای حکوومەت بە هێزە لێهاتووە سوننەکان.
Your Comment