بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر مێدیاکانی لیتوانی لە کۆچی بەربڵاوی عێراقییەکان و بەتایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتەکەیان هەواڵیان دا. بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەو وڵاتە وتوویانە لە ڕۆژانی دوایی 4000 کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە کە زۆربەیان عێراقی و کوردن.
بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەو وڵاتە وتوویانە بەهۆی بوونی بەربڵاوی کۆچبەرانی کورد و عەرەب لە ئیدارەکانی کۆچبەری ئەو وڵاتە، بۆ تۆماری داواکاری پەنابەری ئەو کەسانە لەگەڵ کەمبوونی وەرگێڕی زمانی عەرەبی و کوردی بەرەوڕوون.
بەرپرسانی لیتوانی وتوویانە بۆ چارەسەری ئەو کێشە لە ڕێکخراوی خزمەتگوزاری گاردی سنووری ئەورووپا ناسراو بە فرانتکس داوای یارمەتیان کردووە. بەرپرسانی میتوانی وتوویانە بۆ شوینگیری کردنی داواکاری هەموو پەنابەران ناچارن ڕۆژانە لەگەڵ دەیان پەنابەر گفتوگۆ و دۆخیان تۆمار بکەن.
Your Comment