کۆچی بەربڵاوی کوردانی عێراق بۆ وڵاتی لیتوانی

مێدیاکانی لیتوانی ڕایانگەیاند ئەو وڵاتە بەهۆی کۆچی بەربڵاوی کوردانی عێراقی بۆ ئەو وڵاتە و لەوێوە بۆ وڵاتانی ئەورووپی، لەگەڵ کەمبوونی وەرگێڕی زمانی کوردی بۆ تۆماری داوکاری پەنابەری بەرەوڕوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر مێدیاکانی لیتوانی لە کۆچی بەربڵاوی عێراقییەکان و بەتایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتەکەیان هەواڵیان دا. بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەو وڵاتە وتوویانە لە ڕۆژانی دوایی 4000 کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە کە زۆربەیان عێراقی و کوردن.

بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەری ئەو وڵاتە وتوویانە بەهۆی بوونی بەربڵاوی کۆچبەرانی کورد و عەرەب لە ئیدارەکانی کۆچبەری ئەو وڵاتە، بۆ تۆماری داواکاری پەنابەری ئەو کەسانە لەگەڵ کەمبوونی وەرگێڕی زمانی عەرەبی و کوردی بەرەوڕوون.

بەرپرسانی لیتوانی وتوویانە بۆ چارەسەری ئەو کێشە لە ڕێکخراوی خزمەتگوزاری گاردی سنووری ئەورووپا ناسراو بە فرانتکس داوای یارمەتیان کردووە. بەرپرسانی میتوانی وتوویانە بۆ شوینگیری کردنی داواکاری هەموو پەنابەران ناچارن ڕۆژانە لەگەڵ دەیان پەنابەر گفتوگۆ و دۆخیان تۆمار بکەن.

News Code 38738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =