بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دوایی هەواڵی بڵاو کراو لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە ڕایگەیاند: سەرجەم پلان و هەوڵەکانی ئێران لەگەڵ ئێن پی تی و بەڵێنەکانی ئێران لە پادمان یەک دەگرێتەوە و لە ژێر چاوەدێری ئاژانس و بە ڕاگەیاندنی لە پێشەوە ئەنجام دراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا زیادی کرد: هەوڵەکانی کەم کردنەوەی بەڵێن و قەرەبوویی ئێران هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش لە چوارچێوەی خودی ڕێککەوتن ئەنجام دراوە و هەر ئەو جۆرە کە چەندین جاریش ڕاگەیێندراوە لە وەڵام بە پێشێل کرانی بەربڵاوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231 لەلایەن ئەمریکا و پابەند نەبوونی تەواوی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە، بەتایبەتی سێ وڵاتی ئەورووپی، بە بەڵینەکانیان، بووە.
خەتیب زادە جەختی کرد: ئاشكرایە مادامێک کە بەڕێوە چوونی تەواوی ڕێککەوتنی انڤۆکی لەلایەن ئەمریکا و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەستپێنەکردێتەوە، ئێران بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی خۆی بە پێی پێداویستی و بڕیاری دەسەڵاتداران و لە چوارچیوەی بەڵێنەکان شوێنگیری دەکات.
Your Comment