بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەلەکترۆنی ئینترنەشناڵ پالسی دایجێست لە راپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە بە کەم بوونەوەی سەرمایەدانانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، زۆر بوونەوەی گەندەڵی وەکوو هۆکاری ئەم دابەزینە ناو برد.
هەروەها ئەم ماڵپەڕە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و زاڵ بوونی حیزبە بنەماڵەییەکانی لە دیکەی هۆکارەکانی کەم بوونەوەی سەرمایەدانانی بیانی ناو برد.
ئینترنەشناڵ پالسی دایجێست مەحکووم کرانی ٥ چالاکی مەدەنی و هەواڵنێر لە هەرێمی کوردستانی لەم مانگانەی دواییدا وەکوو بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و دزەی حیزبەکان لە سەر سیستەمی دادی ئەو ناوچە شرۆڤە کرد.
ئەم گۆڤارە هۆشداری داوە سەرەڕای پێویست بوونی چالاکی سەرمایەدانانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گەندەڵی بۆتە لەمپەرێک بۆ خواستی سەرمایەدانەرە بیانییەکان.
Your Comment