AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٦ ١٠:١٧

پێشوازی خەڵکی لە بەرهەمی دکتۆر ئاهەنگەرنەژاد؛

خەونەکانی خانەقین چاپی دووهەم کرا

خەونەکانی خانەقین چاپی دووهەم کرا

کۆمەڵە شێعری "خەونەکانی خانەقین" بەرهەمی دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنەژاد بە هەولی بڵاوگەی دیباچەی کرماشان چاپی دووهەم کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاهەنگەر نەژاد وێرای بڵاو کردنەوەی هەواڵی لەچاپدانی دووبارەی کتێبەکەی، زیادی کرد: یەکەم شێعرەکانی ئەو کتێبە لە ساڵانی دەیەی 90 ی هەتاوییەوە هۆنراوەتەوە و تا ساڵی 1395 ئەو کۆمەڵە شێعرە تەواو بوو. چاپی یەکەمی کتێبەکە لە ساڵی 1396 ی هەتاوی بڵاو کرایەوە و پێشوازی باشیشی لێ کرا.

قاڵبی شێعرەکانی خەونەکانی خانەقین، ئازادی فارسییە. روانینی زاڵ بەسەر بیرۆکەی کتێبەکە زیاتر مێژوویی و ئوستوورەییە.

ئەو کەسایەتییە شاعێر و ڕۆژنامەڤانە کرماشانییە وتیشی کە مامۆستا مەنسوور یاقووتی لە یادداشتێکدا سەبارەت بە ئەو کتیبە نووسیویە: کۆمەڵە شێعری خەونەکانی خانقین ئەزموونێکی سەرکەوتووی سوورڕئالیستی لە بواری مێژوو، شوناس، عەشق بە نیشتمانە.

مازیار نەزەربەیگی ڕەخنەگری ئەدەبیش لە سەر ئەو کتێبە نووسیویە: ئەو کۆمەڵە شێعرە لە ڕاستیدا شێعرێکی درێژە کە پارچە پارچە کراوەتەوە.

News ID 38559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha