AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٤ ١٢:٤٣

سەرەڕای تەگەرەنانەوەی دوژمنەکان؛

پەیامی بەشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی

 پەیامی بەشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی

بە هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێ ئێران، هەندێ لە میدیا و رەوتە ڕۆژاواییەکان هەوڵیان داوە تاکوو ئەم پەیامە بگەیێنن کە بە هاتنی ئەو کەشێکی داخراو لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران دروست دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی: تەنانەت ئیسرائیلییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵیان داوە کە بە سناریۆی پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان ڕێگری بکەن لە هاتنی باڵوێزە ئەورووپاییەکان و وەفدەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ تاران،و تەنانەت هەڕەشەیان لێیان کردووە.

خستنە ژێرپرسیاری هەڵبژاردنی ئێران و پاشان هەوڵ بۆ داخراو نیشان دانی سیاسەتی دەرەوەیی ڕەئیسی و دواتر گوشار خستنە سەر ئێران و گەمارۆی ئابوری لە ئامانجە گرینگەکانی ئەم ڕەوتە بوو.

دۆسیە دروست کردن و هەوڵی هەندێ ڕەوتی میدیایی زایۆنی و ڕۆژاوایی بۆ داخراونیشان دانی کەشی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی نوێ ئێران بەردەوامە و هێشتا فۆکوسیان لە سەر ئەم بابەتەیە.

بەڵام هاتوچۆی کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان بە جوگرافیای جۆراوجۆر بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن نیشانی دا کە تەعامول و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە گوێرەی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران و فۆکۆس لە سەر پەیوەندی ئابوری و سیاسی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داهاتووە کە ئەم پەیامەیان کەسایەتییەکانی جیهان وەرگرت.

سەرەڕای کۆڕۆنا، ئاسایی بوو کە هەندێ لە سەرکردە و سەرۆک کۆمارەکان لەوانە سەرۆک کۆماری پاکستان و چین و ڕووسیا لە ئاستی باڵادا بەشدار نەبن و نوێنەر بنێرن بەڵام لە چاو کەسایەتییەکانی تری جیهان و ساڵانی رابردوو ئەم ڕێوڕەسمە جیاوازی بەرچاوی بوو.

بە گشتی دیپلۆماسی تەعامول و هاوکاری لە هەڵوێستی بەهێز و پەیوەندی بە گوێرەی دروسێتی و بەردەوامیی ڕێگای گوفتمانی بەرخۆدان لە سەرەکیترین بنەماکانی دەوڵەتی ڕەئیسیە.

شیاوی ئاماژەیە کە وەفدی دیپلۆماتیکی 73 وڵاتی جیهان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەن.

وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی درواسێ بە چەندین نوێنەر بەشدارییان کردووە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆک کۆمارانی چەندین وڵاتی ناوچەکە و جیهان و وەفدی نوێنەرایەتی و پەرلەمانی و باڵوێزی وڵاتان ئەمڕۆ بەشداریی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەن.

News ID 38531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha