بە پێی هەواڵی مێهر، چوارەمین ئوردوی ئامادەیی یانەی نەتەوەیی هەندباڵی گەورەساڵانی ژنانی ئێران بە میوانداری تاران و لە هۆتێل ئاکادێمی بەڕێوە دەچێت.
شەقایق باپیری، ئەسرا مورادی و هەدیە وەیسی ٣ ژنی هەندباڵیستی کوردستانی لە سەر بانگهێشتی ڕاهێنەری یانەی نەتەوەیی هەندباڵی ژنانی گەورەساڵی وڵات لە چوارەمین قۆناغی ئوردوی ئامادەیی ئەم یانەیە بەشداری دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە یانەی نەتەوەیی هەندباڵی ژنانی وڵات خۆی بۆ بەشداری لە ریکابەرییەکانی ژنانی ئاسیا و هەڵبژاردنی جیهان لە ٢٤ی خەرمانان تا ٣ی رەزبەر بە میوانداری کوریای باشوور بەڕێوە دەچێت، ئامادە دەکەن.
Your Comment