AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٩ ١٢:٥٦

باڵویزی ئێران لە سوید:

شەق و تێهەڵدانی هاووڵاتی ئێرانی لە زیندانی سوید قبووڵ ناکەین

شەق و تێهەڵدانی هاووڵاتی ئێرانی لە زیندانی سوید قبووڵ ناکەین

باڵوێزی ئێران لە ستۆکهۆڵم وتی: بێ ڕێزی و دەستدرێژی بۆ سەر مافی هاووڵاتی ئێرانی قبووڵ ناکەین و بابەتەکە تا ناسینەوە و سزادانی تاوانبارەکە شوێنگیری دەکەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد مەعسوومی فەر باڵوێزی ئێران لە ستۆکهۆڵم لە شوێنگیری باڵوێزی ئێران لەسەر تێهەڵدانی هاووڵاتیەکی ئێرانی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی سوید هەواڵی دا.

مەعسوومی فەر لە تویتەر نووسی: ئەمڕۆ ئاگادار کرامەوە کە یەکێک لە ئێرانییەکان لە ڕۆژی جەژنی غەدیری خوم لە زیندانی سوید لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەیەکەوە تێهەڵدراوە. بۆ تەندروستی ئەو کەسە داوای دیداری بەپەلەم کرد.

ناوبراو درێژەی دا: بێ ڕێزی و دەستدرێژ بۆ سەر مافی هاووڵاتیەکانم قبووڵ ناکەم. پرسی ناسینەوە و سزادانی تاوانبارەکان شوێنگیری دەکەم.

News ID 38458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha