AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٤ ٠٩:٥٨

لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەسۆشەیتێدپرێس:

کازمی: عێراق پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە

کازمی: عێراق پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە ئەمریکایە جەختی کردووە کە عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە، بەڵام لە بواری پەروەردە و کۆ کردنەوەی زانیاری هێشتا پێویستی بە ئەو هێزانە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازمی لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ ئەسۆشەیتێدپرێس لە ئەو بارەوە وتی: پێویست بە هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق نییە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕیارە لە چوارەمین خولی گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان دوو ولاتەکە لەگەڵ جۆبایدن کۆ ببێتەوە بە بێ ئاماژە بە کاتی کۆتایی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: هێزە سەربازی و ئەمنیەتیەکان و سوپای عێراق، بە بێ یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا دەتوانێت بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن.

کازمی وتیشی: هەر جۆرە کاتبەندیەک بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە پێی پێداویستی هێزە عێراقییەکان دەکرێت و ئەو هێزانە توانایی خۆیانیان بەرانبەر داعش لە یەکساڵی ڕابردوو سەلماندووە.

News ID 38377

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha