AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٣١ ١٩:٠٨

بە بێ ئەوەی لە تەنگەڵانی هورمزەوە تێپەڕێت؛

هەناردەی نەوتی ئێران لە بەندەری جاسک دەستیپێکرد

هەناردەی نەوتی ئێران لە بەندەری جاسک دەستیپێکرد

گەڵاڵەی ستراتێژی گواستنەوەی نەوتی خاوی گۆڕە بۆ جاسک و هەناردەی نەوتی وڵات لە تڕمیناڵی جاسک بۆ یەکەم جار جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرۆسەی فەرمی بارگیری و هەناردەی یەکەمین وەجبەی نەوتی خاو لە تڕمیناڵی جاسک ئەمڕۆ پێنجشەمە 31ی پووشپەڕ بە فەرمانی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد.

لە ئێستادا رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی ئێران لەم تڕمیناڵەوە هەناردەی بازاڕی جیهانی دەکرێت بە بێ ئەوەی لە تەنگەڵانی هۆرمزەوە تێپەڕێت.

لە داهاتووشدا ئەم دەفرایەتییە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز دەبێتەوە.

News ID 38325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha