بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئێوارەى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچەى مه‌دینه سه‌در له به‌غدا ڕوویداو به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 25 كه‌س كوژراون و 47 كه‌س برینداربوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تا دێت ئاماره‌كان به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له برینداره‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و ئامارى كۆتایی ئه‌وانه‌ش وه‌رنه‌گیراوه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەلایەکى دیکەشەوە شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌ربازىبەغدا بڵاویكردۆته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆرستى بووه‌و له ڕێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوبووه له بازاڕێكى مه‌دینه سه‌در بووه له رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا.
بۆچوونی ئێوە