بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەمە 26ی پووشپەڕ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاریی کۆڕۆنا وتی: زیاتر لە 7 ملیۆن ڤاکسێن کوتراوە و 2 ملیۆنی دیکەش دابەش کراوە.
ئەوەشی وت کە لەم حەوتەیەدا 7 ملیۆن ژەمی دیکە دەهێنرێتە ناو وڵات و لە مانگی گەلاوێژیشدا زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسێنی ناوخۆیی بەکاردەهێنرێت و بە گشتی لە ماوەی دوو حەوتەی داهاتوودا نزیک بە 10 ملیۆن ژەم ڤاکسێن دەتوانین دابەش بکەین.
Your Comment