هەوڵەکانی داعش دژی ئێزدییەکان کۆمەڵکوژییە

پەرلەمانی بەلژیکا بە زۆرینەی دەنگ جەنایەتەکانی داعش دژی ئێزدییەکانی لە عێراق کۆمەڵکوژی ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، پەرلەمانی بەلژیکا بە زۆرینەی دەنگ جەنایەتەکانی داعش دژی ئێزدییەکانی لە عێراق کۆمەڵکوژی ناساند.

پەرلەمانتارانی بەلژیکا هەروەها داوایان لە دەوڵەتی فیدراڵی ئەو وڵاتە کرد کە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە شوێنگیری بکەن و لە هەر شێوە داهێنەرییەکی پێشکەش کراو لەلایەن کۆمەلگای جێهانییەوە لە ئەو بارەوە پاڵپشتی بکەن.

بە پێی دەقی پەسەندکراوی پەرلەمانی بەلژیکا، کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا بە فەرمی ناسراوە و ئیدانەی دەکات.

پێستریش، پەرلەمانەکانی کەنەدا، ئەرمینیا و پەرلەمانی ئەورووپا، جەنایەتەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکانی کۆمەڵکوژی ناساندبوو.

News Code 38232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =