بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری کاروباری گەنجانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: گرینگترین ئامانجی ئێمە توانا کردنەوەی ژنان و گەنجگەلێکە کە لە ناوچە پەراوێزییەکانی شارەکان کەمترین ئیمکاناتیان هەیە تا بتوانن بە دروست کردنی هەلی کار بۆ خۆیان، ژیانیان ببەنە پێشەوە.
گەلاوێژ فەتاحی ڕایگەیاند: ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خۆباوەڕی ژنان و گەنجان زیاد ببێتەوە و لە پاڵ ئەوەشدا بتوانن کارێکی سەقامگیر و پڕ داهات بۆ خۆیان چێ بکەن.
Your Comment