یاریزانی پینگ پۆنگی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی گەنجانی ئێران کرا

ئاریا ئەمیری یاریزانی پینگ پۆنگی کوردستان دوای سەرکەوتن لە قۆناغی کۆتایی کێبڕکێیەکانی تنیس سەر مێزی هەلبژاردەی گەنجانی ئێران، بووە ئەندامی هەڵبژاردەی گەنجانی ئێرانیش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی سێهەمین ڕۆژ لە کێبڕکێیەکانی هەلباژردەی نەتەوەیی تنیس سەر مێزی گەنجانی ئێران کە بە بەشداری 14 وەرزشوان دەستی پێکردبوو، ئاریا ئەمیری یاریزانی پینگ پۆنگی کوردستان دوای سەرکەوتن بە سەر ڕکابەرەکانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجانی ئێران کرا.

دوایین شانسی 13 وەرزشوانی براوەی ئیران لە بەیانییەوە لە ئاکادیمیای ئەمیر ئێحتشان زادەی تاران شوێنگیری دەکرێت تا چرەنووسی چوار ئەندامی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دیاری بکرێت.

News Code 38150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =